سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن ستایشی کارە ناوازەکانی ڕاگەیاندن دەکات لەزیارەتی چلەدا
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی، بەبۆنەی سەركەوتنی پلانی ڕاگەیاندن بۆ زیارەتی چلە، سوپاسنامەیەكی بڵاوكردەوە.
حەمادی لە نامەكەدا، كە دەستی موتەڵع کەوتووە دەڵێت: بە ناوی تۆڕی میدیایی عێراقی، دەستەی ئەمینداران، كە لە نزیكەوە چاودێری قۆناغەكانی پلاندانان و جێبەجێكردن دەكەن، هەروەها بەناوی خۆمەوە، قووڵترین سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو هەوڵە ناوازەیە دەكەم كە لەمساڵدا لە ڕووماڵكردنی زیارەتی چلەدا داویانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێوە جارێكی تر سەلماندتان، كە ئێوە لە ئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پیشەیی خۆتانن، و سەركەوتوو بوون لە گەیاندنی وێنەی شەرەفمەندانەی ئەم بۆنە ئاینییە گەورەیە بۆ هەموو ماڵێك، لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، بە وردبینییەكی تەواو و بابەتی و رەهەندی مرۆیی. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆك وەزیران، وەزارەتەكان، دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، و ئەو پارێزگایانەی وڵات كە سەردانكەران پێیدا تێدەپەڕن، بۆ ئەو پاڵپشتی و ئاسانكارییە گەورەیەی پێشكەشیان كرد بۆ دەستەبەركردنی ڕەوتی سەردانەكە و ڕووماڵكردنی میدیایی، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی پارێزگاری كەربەلای پیرۆز و دەزگا جۆراوجۆرەكانی دەكەین بۆ ئەو هەوڵە ناوازانەی كە داویانە بۆ وەرگرتنی ئەم زیارەتە ملیۆنیە، هەروەها سوپاس بۆ مەزارگە پیرۆزەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەو كارە بەردەوامەی كە پێشكەشی هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ماڵپەڕە بینراو و دەنگی و چاپكراوەكانتان كردووە، ڕۆحی یەك تیم بەرجەستە دەكات و گوزارشت لە باوەڕی قووڵتان دەكات بە ئەركی تۆڕەكە بۆ خزمەتكردنی ڕاستییەكان و بەرەوپێشبردنی بەهاكانی یەكگرتوویی.
رونیشیكردەوە: سەركەوتنی ئەم ڕووماڵە سەركەوتنە بۆ هەریەكێك لە ئێوە. لاپەڕەیەكی گەشاوە زیادكراوە بۆ تۆماری تۆڕی میدیایی عێراق، هەروەها خاڵێكی شانازییە بۆ هەموو كەسێك كە سەر بەو تۆڕەیە، خوای گەورە بتانپارێزێت، پاداشتتان بداتەوە بە باشترین پاداشت، و ڕێنماییمان بكات بۆ ئەوەی خزمەت بە عێراقە خۆشەویستەكەمان و گەلە بەڕێزەكەمان بكەین.
