وتەبێژی فەرماندەی گشتی: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت
ئەمڕۆ دووشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەباح نوعمان، دووپاتی کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە ئاماژەیە بۆ توانای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
نوعمان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند: "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت و ئاماژەیە بۆ توانای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاریی خەڵکی دیکە هەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە بەبێ هەوڵی سیاسی و پێداگری سەرۆک وەزیران بۆ داخستنی ئەم فایلە نەدەکرا، هەروەک چۆن فایلی یونامی داخست".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوو قۆڵی.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەمە کۆتایی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش نییە، بەو پێیەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بە سەرکردایەتی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نێردەی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوولایەنەی تەقلیدیتر"، ئاماژەی بەوەشکرد، "وردەکارییەکانی پەیوەست بە پلان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگری دەکرێت".
