دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە سلێمانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "نیوەڕۆی ڕۆژی 5ی ئابی 2025، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت، و چاودێری ورد، و بەدواداچوون لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەروەها بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە سلێمانی ، هێزەکانی ئاسایش توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان و دەست بەسەر (19)کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تیلیاک بگرن ، ئامانجیان ئەوە بوو کە ئەو مادەیە بە قاچاخ ببەن و لە ڕێگەی قاچاخچییەکەوە بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە بڕیاری دادوەر، تۆمەتباران بەپێی مادەی (25)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان دەستگیرکراون و تا ئێستاش دۆسیەکانیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".
