بە فەرمی راکان جبوری لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەفەرمی راکان جبوری، پارێزگاری پێشوی كەركوك و كاندیدی هاوپەیمانی عەرەبی ،لە هەڵبژاردنی داهاتوو دورخستەوە، بەهۆی بونی "پێشنیەی تاوانەوە".
بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی دەستەی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچوە و تێدا، دەستەكە بە فەرمی بڕیاریدا بە دورخستنەوەی ڕاكان جبوری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەستەی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنوسی لیژنەی شایستەیی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە بریتیبو لە دەرکردنی کاندید "ڕاکان سەعید عەلی" لە لیستەکانی کاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی 2025.
بەگوێرەی بڕیارەكە، دروخستنەوەی ڕاكان جبوری بەهۆی پێشێلکردنی مادەی 7/سێیەمی یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و ناحیە ژمارە 12ی ساڵی 2018، بە هەموارکراوی. ئیدارەی هەڵبژاردنەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست ڕاسپێردراون.

