وەزارەتی دەرەوە پێشوازی کرد لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی باڵیۆزەکان
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە پێشوازی کرد لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی باڵیۆزەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، "وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات لەسەر لیستی باڵیۆزییەکان لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە کە بەڕێوەچوو".
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی کردەوە کە "ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی دیپلۆماسی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەروەها پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانی عێراق و خزمەتکردنی ئەندامانی پێکهاتەی عێراقی لە دەرەوەی وڵات".
لە درێژەی راگهیندراوهكهدا هاتووە، "وەزارەتی دەرەوە پابەندبوونی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ کارکردن بۆ ئەوەی فەیلەقی دیپلۆماسی بتوانێت ئەرکەکانی بە شێوەیەک جێبەجێ بکات کە لەگەڵ پێگەی عێراق و ڕۆڵی کارای لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بگونجێت".
