سودانی ڕێنوێنی ڕەوانەکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی کەربەلا – نەجەف بۆ دەستەی وەبەرهێنان دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاراستەی رەوانەكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی كەربەلا- نەجەفی بۆ دەستەی وەبەرهێنان كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین كە شارەكانی كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف بەیەكەوە دەبەستێتەوە. لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری گواستنەوە و بریكاری وەزیری دارایی و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئامادەی بوون.
لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سودانی ئاماژەی كرد: بە گرنگی ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ دەوڵەت و هاووڵاتیان ، بەڵام بەداخەوە بە شێوەیەكی بەرچاو دواكەوتووە. جەختیشیكردەوە: لە سەر پێویستی كاركردن بۆ تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێكی بیرۆكراتی كە ڕێگری لە تەواوكردنی دەكات، هەروەها پڕۆژە گرنگەكانی دیكە كە خزمەتگوزاری كاریگەر پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكەن و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ لە نێوان شارە پیرۆزەكان دەكات، هەروەها ئاسانكرای بۆ زیارەتی ملیۆنی.
سەرۆك وەزیران رونیشیكردەوە: پڕۆژەكە بەشێكە لە پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان لە شارە پیرۆزەكان و بەشدار دەبێت لە هاندانی چالاكییەكانی كەرتی تایبەت و زیادكردنی كارایی گواستنەوەی هێڵی ئاسن. هەروەها ڕێنماییشی كرد كە پرۆژەكە ڕەوانەی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان بكرێت و هەموارەكانیش بخرێنە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی.
