سودانی وسادقونی نوێنەرایەتی جەخت لە گرنگی تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان دەکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و ئەندامانی كوتلەی سادقون لە پەرلەمان، جەختیان لە گرنگی تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لەئەندامانی كوتلەی سادقون لە پەرلەمان كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی لە كەرتە جیاوازەكانی سیاسی، ئابووری، و خزمەتگوزاری تاوتوێ كرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كرایەوە بە مەبەستی پێشخستنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و ئەولەویەتەكانی بە ئامانجی باشتركردنی گەشەپێدانی وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
ڕوونیشیكردەوە: لەكۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ كرا لەبارەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، هەروەها پێویستی پاڵپشتیكردنی ڕێكارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و دەستەبەركردنی سەربەخۆیی و نەزاهەتی هەڵبژاردنەكە، هەروەها دەستەبەركردنی بەشداریكردنی بەرفراوان تێیدا بەجۆرێك ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەران بێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
