پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی بۆ ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی سوریا بۆ دامەزراندنی دۆخێکی سیاسی فیدراڵی
سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایان کرد، ئاماژەكان نزیکە لە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی دەستەیەکی سیاسی نوێ لەلایەن کەسایەتییە عەلەوییەكان لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس و بەشێک لە حومس و حەمما، بە ناوی "ئەنجومەنی سیاسی بۆ ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی سوریا".
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، ڕاگەیەندراوی "ئەنجومەنی سیاسی عەلەوییەكان"، لە چوارچێوەی هەنگاوەکان دێت بۆ دامەزراندنی دۆخێکی سیاسی فیدراڵی بەگوێرەی پێوەرە یاسایی و جوگرافییەکان کە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس و بەشێک لە حومس و حەمما دەگرێتەوە.
سەرچاوەکان ڕونیانکردەوە، ئامانج لەم هەنگاوە "دروستکردنی مۆدێلێکی مەدەنی و سێکولارە کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و هاوڵاتیبون و مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە، لەگەڵ پابەندبون بە بنەماکانی فیدراڵی و مافەکانی هەمو پێکهاتە تائیفی و نەتەوەییەکان".
زانیارییە بەردەستەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەنجومەنەکە کار لەسەر کۆنترۆڵكردنێكی ڕون بۆ دەسەڵاتە جێبەجێکار و یاسادانان و دادوەرییەکان دەکات، و دڵنیابون لە بەشداری هەمو پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا لە چوارچێوەی پێوەرەکانی شەفافیەت و لێپرسینەوەدا.
جگە لە چارەسەرکردنی دادپەروەریی، كە گواستنەوەی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ بۆ دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی، و کردنەوەی لێکۆڵینەوە پێویستەکان، و ئەگەری پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بۆ سوریا کە دادوەرانی سوری و نێودەوڵەتی لەخۆبگرێت، لەگەڵ دڵنیابون لە بەدواداچونی میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێکارەکان.
