بەغدا و دەوحە لەسەر پتەوکردنی وەبەرهێنان و هاریکاری هاوبەش ڕێکدەکەون
دکتۆر مەحمود مشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە بەڕێز سوڵتان کوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر مەشهەدانی بەخێرهاتنی باڵیۆزی کرد و جەختی لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان عێراق و دەوڵەتی قەتەر و پێویستی پەرەپێدانیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، وتیشک خرایەسەر لایەنی ئابووری و بازرگانی.
مەشهەدانی جەختی لە گرنگی هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا قەتەرییەکان بۆ بازاڕی عێراق و کارکردن بۆ سوودوەرگرتن لە دەرفەتە ئومێدبەخشەکان لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمان پاڵپشتی هەموو هەوڵەکان دەکات کە
ئامانجیان هاندانی کەرتی تایبەت و دامەزراندنی گەنجان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندایە.
لای خۆیەوە باڵیۆز کوبەیسی خواستی دڵسۆزی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری لەگەڵ عێراق و چوونە ناو بازاڕە ئومێدبەخشەکەی، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، بە شێوەیەک کە هاوبەشییەکی بەرهەمدار بەدەستبهێنێت و یەکخستنی ئابووری نێوان هەردوو وڵات بەرز بکاتەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پابەندبوونیان بە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەرزکردنەوەی هاوکاریی برایانە لە نێوان عێراق و قەتەر دووپاتکردەوە.
