قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکان جێگەی دڵخۆشی و شانازییە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی جێگەی دڵخۆشی و شانازییە، دەشڵێت، "سەرۆکم؛ هیچ ئاستەنگییەک و پیلانگێڕییەک نابێتە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنەکانت، بەردەوام بە وەک هەمیشە لەپشتت دەبین تا دواهەناسە".
قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویكردەوە، "پیرۆزە سەرۆکم؛ هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بۆ من دوجار جێگەی دڵخۆشی و شانازییە، یەکەم وەک برایەکی گەورە و دوهەم وەک سەرۆکی حزبەکەم".
ئاماژەی بەوەشكرد، "گەیشتنی سەرۆک بافڵ بەم لوتکە بەرزە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، دەرخەری توانا و حەکیمییەتی لەئاست روداوەکان و گرفت و کێشەکان".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكردوە، "سەرۆکم؛ هیچ ئاستەنگییەک و پیلانگێڕییەک نابێتە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنەکانت، بەردەوام بە. دوبارە پیرۆزە و وەک هەمیشە لەپشتت دەبین تا دواهەناسە".
