دەستگیرکردنی 5 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە میسان
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی،دەستگیرکردنی پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە میسان ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پاراستنی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی بیست و دووی کۆماندۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە توانیان (5) بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای میسان دەستگیر بکەن، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بەپێی حوکمەکانی ماددەکانی (28 و 32)ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان بۆ دەرچووبوو.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێرییەکی وردی جووڵەی تۆمەتباران ئەنجامدرا و بووە هۆی دەستگیرکردنیان و ڕەوانەکردنیان بۆ لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست لە دژیان.
