سەرۆک رەشید جەختیکردەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان
ئەمڕۆ دووشەممە ،سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لە بەغدا، پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، لە میان دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا ، بڵاویکردەوە : "ئەمڕۆ دووشەممە ،سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لە بەغدا، پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن".
لە دیدارێکدا، "هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات و پشتگیری لە ڕێڕەوەکانی هاریکاری هاوبەش بکات بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی".
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "ڕۆڵی سەرەکی و ئەرێنی عێراق کرد لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی و لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتییەکان".
هەروەها لە دیدارەکەدا "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ کران".
