هەردوو حكومەتى هەرێم و فيدراڵ لەسەر سیستەمی ئەسیکۆدا رێكەوتن
وەزارەتی بارزگانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە شاندی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ کۆبونەوە و ڕێکەوتن لەسەر سیستەمی "ئەسیکۆدا" كرا كە لە ڕابردو يەكێك بوە لە كێشە و ناكوكيەكانى نێوان هەردولا.
وەزارەتی بازرگانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ هاوتاكانيان لە حکومەتی عێراق و سامى سودانی ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ کۆبونەوە بۆ چارەسەری چەند کێشەیەک کە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی کۆمپانیاکانەوە هەبون.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێک لەو بڕیارانە کە لە کۆبونەوەکەدا درا و ڕێکەوتنی لەسەرکرا سیستەمی "ئەسیکۆدا" بو، كە ئەم سيستەمە لەماوەكانى ڕابردو يەكێك بو لە كێشە و ناكوكيەكانى نێوان هەردولا و بازرگان و كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ئەو ناكۆكيانەیان دەدا و راستەوخۆ كاريگەرى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابورى كوردستان هەبو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، لە رێككەوتنەكەدا بريار دراوە بە بەكارهێنانى ژمارەى بازرگانى كۆمپانياكان (UEN) كە پێكهاتوە لە 14 ژمارەى بێ هاوتا، بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشدارىكردن لە سيستەمى "ئەسیکۆدا".
دەشڵیت، "بۆ لەمەودوا كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج (هويەى ضريبى) نابێت و لەگەڵ چارەسەر كردنى ئەم كێشەيە كۆمپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كۆمپانياكانى ناوەراست و خواروى عێراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خۆيان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن".
