عێراق وعومان دوو ڕێککەوتننامە و 24 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکانیان واژۆ دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عومان شەهاب بن تاریق ئال سەعید، سەرپەرشتی مەراسیمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامە و 24 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکانیان دەکەن، ئەمەش دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیالۆگ و گفتوگۆ، کە لە بەغداد و مەسقەت لە نێوان شاندەکانی عێراق و عومان بەڕێوەچوو،
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕێککەوتنەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
■ ڕێککەوتن لەسەر لێخۆشبوونی ڤیزەی هاوبەش بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری.
■ ڕێککەوتن لەسەر دوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج لەسەر داهات و سەرمایە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری داد و بابەتە یاساییەکان.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری گەشتیاری.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڵگەنامە مێژووییەکان و بەڕێوەبردنی بەڵگەکان.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی وەرزش و لاوان.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری نیشتەجێبوون و پلاندانانی شارستانی.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خوێندن و پەروەردە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوکاری هاوبەش لە کەرتی بازاڕی سەرمایە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەیوەندییەکان.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان لە بەڕێوەبردن و ئامادەکردنی سەرکردە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری چاودێری بانکی و سەقامگیری دارایی.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری وزە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەرەوپێشبردنی هەناردەکردن.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خاوەندارێتی فیکری.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی بۆ بواری بەرەوپێشبردنی کێبڕکێ و بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پیشەسازی.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خۆجێیکردنی پیشەسازییەکانی بەرگری.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەندەر و لۆجستی لە نێوان کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق و گروپی ئەسیاد لە سەڵتەنەی عومان.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەبازاڕکردنی نەوتی خاوی عێراق.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری هەڵگرتنی نەوت.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بۆرسە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ژووری بازرگانی و پیشەسازی عومان.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی شارێکی زیرەک لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.
