عێراق.. مانگی ڕابردوو 1136 زیندانی ئازاد كران
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی داد رایگەیاند، لە مانگی ئاب 1136 زیندانی لەبەغدا و پارێزگاكان ئازادکران، لەنێویاندا 471 زیندانی بەپێی بڕیارە دادوەرییە جیاوازەكان ئازاد كراون.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا هاتووە : دۆخی مانگانەی ئەو ئازادكردنانەی كە لەلایەن دەزگای چاكسازی عێراقەوە لە ماوەی مانگی ئابی 2025ئەنجامدراون بریتی بوون لە ئازادكردنی 1136 زیندانی لە بەغدا و پارێزگاكان، لەنێویاندا 471 زیندانی كە بەپێی بڕیارە دادوەرییە جیاوازەكان ئازادكراون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : دەزگای چاكسازی بەردەوامە لە چاودێریكردنی وردی ڕێكارەكانی ئازادكردن دوای تەواوكردنی هەموو مەرجە یاساییەكان، دڵنیابوون لەوەی كە ئەركەكانی بەپێی ڕێسا كارپێكراوەكان و بە بەرزترین ئاستی شەفافیەت ئەنجامدەدرێن، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی داد دا دێت بۆ پاراستنی مافی زیندانییەكان و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا دوای تەواوبوونی سزاكانیان، هاوكات كار لەسەر چاودێریكردنی بارودۆخی یاسایی و كۆمەڵایەتییان دەكرێت بۆ دڵنیابوون لە چاكسازی كاریگەر و یەكگرتنەوەیان.
