المطلع
عاجل

post-image

ڕاوێژکارێکی حکومی: هاوبەشییەکانی عێراق و عومان دەرگا بەڕووی هاوکاری لەگەڵ کەنداو نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە


23:12 ئابوری
2025-09-06
60366

ئەمڕۆ شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران، دووپاتیكردەوە كە ئەو ڕێككەوتنانەی لەگەڵ عومان ئەنجامدراون نەخشەڕێگایەك بۆ كراوەیی زیاتری عەرەبی و هەرێمی پێكدەهێنن، ئاماژەی بەوەشكرد، دەرگای هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو و بەندەرە دەریاییە نێودەوڵەتییەكان دەكەنەوە.
ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ سەڵتەنەی عومان واژۆ كردووە، بەردێكی بناغەی هاوكاری نێوان دوو وڵاتی گرنگی كەنداو لە هەردوو دیوی كەنداو پێكدەهێنن، ئەم یاداشتانە تەنیا بەڵگەنامەی فەرمی نین ئەوان نوێنەرایەتی نەخشەڕێگایەك دەكەن بەرەو عێراقێك كە زیاتر بەڕووی دەوروبەری عەرەبی و ناوچەیی خۆیدا كراوە بێت، زیاتر توانای ڕاكێشانی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامی هەیە، و نوێنەرایەتی هەنگاوێكی ستراتیژی دەكات بەرەو جێگیركردنەوەی عێراق لە ڕووی ئابووری و ناوچەییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییە ئابوورییەكانی لە چوارچێوەی تەقلیدی زیاتر فراوان بكات، بەو پێیەی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ سەڵتەنەی عومان بە تایبەتی دەرگای هاوبەشی لەگەڵ وڵاتێكی كەنداو كە شوێنی ستراتیژی و بەندەری دەریایی نێودەوڵەتی پێشكەوتووی هەبێت، بەتایبەتی پەیوەندی لۆجستی لەڕێگەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانەوە دەكاتەوە و هەروەها ووتیشی : بەستنەوەی بەندەری گراند فاو بە بەندەرەكانی سەڵتەنەی عومان لە ڕێگەی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانەوە، ڕێڕەوێكی بازرگانی دروست دەكات كە كەنداو بە توركیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە، پێگەی عێراق وەك ناوەندێكی ترانزێتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەكات. ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانكردنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و ئاماژەی بەوەشكرد : یاداشتنامەكانی لێكتێگەیشتنی واژۆكراو بوارە گرنگەكانی دیكە دەگرێتەوە، وەك بازاڕی سەرمایە، پیشەسازی، وزە، و گەشتیاری. ئەم كەرتانە دەتوانن وەك دەروازەیەك بۆ هاوكاری فراوانتر لەگەڵ وڵاتانی كەنداو، كە خاوەنی شارەزایی پێشكەوتوون لەم كەرتانەدا. ئەمەش ڕێگریكردن لە دوو باجدان لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا، بۆ ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باج لەسەر داهات و سەرمایە، ئەمەش هاندەری عومان و سەرمایە دەبێت، وەبەرهێنەرانی عێراق بەبێ ترس لە ئاڵۆزییەكانی باج سەرمایە وەبەربهێنن، ئاماژەی بەوەشكرد، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیش لەنێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ژووری بازرگانی و پیشەسازی عومان واژۆكرا، كە ڕۆڵی كەرتی تایبەت لە پێشەنگایەتیكردنی هاوكارییە ئابوورییەكان لە هاوكارییەكی ئازادانەی نێوان بازاڕەكان. ئەمەش دامەزراندنی پڕۆژەی ستراتیژی لە كەرتی وزە و لۆجستیكیشدا دەگرێتەوە. ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وڵات دامەزراوەیەكی عەمباركردنی نەوت لەگەڵ كەرتی لۆجستیكیدا دروستدەكرێت و توانای 10 ملیۆن بەرمیل لە بەندەری دوقم لە عومان، هەنگاوێكی گرنگە بەرەو دامەزراندنی ژێرخانی ناوچەیی بەهێز لە كەرتەكانی وزە و گواستنەوەدا.
ووتیشی: ئەم دۆسیە وا دەكات عێراق بە ئاسانی بتوانێت دەستی بگات بە بازاڕەكانی ئاسیا و ئەفریقا و پێگەی خۆی وەك خاڵی ترانزیتی سەرەكی بەهێزتر بكات. جگە لەوەش میكانیزمێكی بەدواداچوون لە ڕێگەی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشەوە، وەك ئەنجومەنی عومان-عێراقی، بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردن دەستیپێكرد. ئەمەش جددیەتی گۆڕینی پلانەكان بۆ واقیعی بەرجەستە پشتڕاست دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : زیاتر لە 24 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن واژۆكراون، كە كەرتە گرنگە جیاوازەكانی وەك وزە، كەرەستەی خاو، گەشتیاری، پەیوەندییەكان، ژێرخانی، شارە زیرەكەكان، بەرهەمهێنان، خزمەتگوزارییە داراییەكان، و بازاڕەكانی سەرمایە دەگرێتەوە و ڕوونیشیكردەوە، یاداشتەكان هاوكاری لە بوارەكانی یاسایی، پەروەردە، توێژینەوەی زانستی، خاوەندارێتی فیكری، بوژانەوەی شارەكان و كەرتی بەرگریش لەخۆگرتبوو". ئاماژەی بەوەشكرد، "بازاڕی وەبەرهێنانی عومان ئاماژەیە بۆ بوونی بەرچاوی كەرتی تایبەتی عێراق، بەو پێیەی ژمارەی ئەو كۆمپانیایە عێراقیانەی لە ئێستادا وەبەرهێنان لە سەڵتەنەی عومان دەكەن گەیشتووەتە نزیكەی هەزار و 304 كۆمپانیا، بە كۆی سەرمایەی نزیكەی 94.3 ملیۆن ڕیاڵی عومانی، كە دەكاتە 68.2%ی وەبەرهێنانی بیانی لەوێ. پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو كەرتی تایبەتیش ئاماژەن، خۆشگوزەرانی عومانییەكان و عێراق وەك بازاڕێكی سەرنجڕاكێش و دەرفەتێكی گرنگ دەبینن بۆ سوودمەندبوون لە ژێرخانی نوێبووەوە و ناوچە ئازادەكان بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا لە ساڵی 2024 بە بەراورد بە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 30٠% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە نزیكەی 779 ملیۆن دۆلار و لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2025دا بۆ 622 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 1912
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 1940
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 3747
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 4269
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 3333
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 3744
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 3480
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 3585
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 8812
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8378
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7051
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 8991
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7321
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6312
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5898
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5489
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 8878
انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

2026-11-18 09:38 7965