عێراق و ئێران ڕێککەوتن لەسەر پتەوکردنی هاریکارییەکان و کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی کرد کە بەشداری پێنجەمین کۆبوونەوەی دەروازە سنوورییەکان، کە لە ئێران بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا زنجیرەیەک لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و کۆنترۆڵکردنی چالاکییە سنوورییەکان.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە دەستی موتەڵع کەوتووه، هەردوولا جەختیان لە "پتەوکردنی هاریکاری و پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردووەتەوە، ئەمە جگە لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کاڵا و ماددە هۆشبەرەکان بە چڕکردنەوەی لێکۆڵینەوەکان بە بەکارهێنانی شێوازی پێشکەوتوو و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی زانیاری".
ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی "هیچ دەروازەیەکی سنووری نوێ لە لایەنی ئێرانەوە ناکرێتەوە یان دامەزرێت بەبێ ڕاوێژ بە حکومەتی عێراق کە نوێنەرایەتی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان دەکات و ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێری و بەدواداچوون بەهێزتر دەکرێن بۆ ئەوەی دووربن لە هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی".
هەروەها ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە "دابینکردنی مانیفێستی ئێرانی بە عێراق بەشێوەی ئەلیکترۆنی، هەروەها کارکردن بۆ خێراکردنی کارەکانی هاوردە و هەناردەکردن لە چوارچێوەی سیستمی گومرگی و ڕێکخستن"، جگە لە "پشتیوانیکردنی کۆبوونەوەکانی پارێزگار لە ناوچە سنوورییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی بەندەرەکان". شاندی عێراقی پێشنیازێکیان خستەڕوو بۆ تەواوکردنی ڕێکارە گومرگییەکانی بارهەڵگرەکانی ئێران لە دەروازەکانی مەندەلی-سومار و مەنزەرییە -خۆسرەوی پێش ئەوەی بچنە ناو خاکی عێراقەوە، بۆ ئەوەی لایەنی ئێرانی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە "ڕێزگرتن لە هاووڵاتیانی هەردوو وڵات و پاراستنی کەرامەتیان، و مۆرکردنی پاسپۆرتی گەشتیارانی ئێرانی تەنیا لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە فیدراڵییەکانەوە، لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە هەر بڕیارێکی کتوپڕ لەلایەن کارمەندانی سنوورەوە بەبێ هەماهەنگی پێشوەختە". هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر "بەردەوامیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ٢٤ کاتژمێری لە دەروازە سنوورییەکان و پەسەندکردنی بەرنامەی ئەلیکترۆنی بۆ پشکنینی سەردانکەران و کرێکارانی بازرگانی و چالاککردنی بازرگانیی ترانزێت لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە".
هەروەها ئێران پابەندی خۆی بە "داخستنی هەموو دەروازە نافەرمییەکان لەگەڵ عێراق بەهۆی ئەو مەترسییە ئەمنی و ئابوورییانەی کە دروستی دەکەن".دووپاتکردەوە.
