المطلع
عاجل

post-image

حکومەتی هەرێم داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پێشنیازەکانیان بکاتە بنەما بۆ پرسی داهاتی نانەوتی ‏


21:12 كوردستان
2025-09-10
45257

ئەمڕۆ چوارشەەمە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوای لە حکومەتی عێراق کرد ، پێشنیازەکانیان بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان، کە پشتبەستە بە یاسا فیدراڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵی.
‏
‏ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕگەی یەکەم، گفتوگۆکردن بوو لەسەر دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و تاوتوێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لەسەر ئەم دوو بابەتە، کە لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، وردەکارییەکان خرانەڕوو.
‏
‏سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە پێشنیازی هەرێم سەبارەت بە پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی و شێوازی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، پشتبەست بە هەردوو یاسای فیدراڵیی بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 و یاسای بودجەی فیدراڵ ژمارە 13 ساڵی 2023 و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی کە بە روونی چوارچێوەی یاسایی ئەم بابەتەیان دیاریکردووە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیازی حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان کە پشتبەستە بە یاسا فیدراڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵی، تاوەکو چیدی نەبێتە ئاستەنگی بەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم. لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم داوای شایستەکانی خۆی بەگوێرەی یاسا دەکات، ئەمەش وا دەخوازێت، حکومەتی فیدراڵ، پێشنیاز و تێڕوانینى یاسایی حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە قبوڵبکات.
‏
‏سەبارەت بە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش، بەپێی راگەیەندراوەکە، “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، هەموو ئەو هەنگاو و رێکار و ئاسانکارییانەی وەزارەتەکەی خستەڕوو کە لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامیانداوە و بەردەوامیشە لە هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش و هاوسەنگی سێ لایەنە، کە لە بەرژەوەنديی گشتی بێت بە ئاراستەی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ گەنجینەی فیدراڵی، بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی سامانە سروشتيیەکان راسپێردرا بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و لابردنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک”.
‏
‏ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەشکردووە، بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی کۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پێشنیازیان سەبارەت بە پیادەکردنی یاسای راژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 بۆ ئەو خانەنشینانەی کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە کە لەلایەن شۆڕش ئیسماعيل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، خرایەڕوو. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە پشتیوانی لە هەر راسپاردە و بڕیارێک دەکات، لە بەرژەوەنديی هێزەکانی پێشمەرگە بێت، بە ئاراستەی باشترکردنی مووچەی خانەنشینی و شایستە داراییەکانیان.
‏
‏دەشڵێت، “بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوریی راسپارد کە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی فیدراڵ، رێکارە یاساییە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی باشترین بژاردەی یاسایی کە دابینکەری باشترین مووچەی خانەنشینی بێت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کە شایانی باشترین خزمەتن، بە رەچاوکردنی تایبەتمەنديی هێزەکانی پێشمەرگە وەک بەشێکی گرنگ لە سیستمی بەرگريی نیشتمانی کە بەرپرسیاریەتيی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی خاک و نیشتمان، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوریی راسپارد بۆ ئەوەی بە زووترین کات مووچەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە خەرجبکات، کە دواکەوتووە”.
‏
‏لە بڕگەی سێیەمدا، وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشنیاز و راسپاردەکانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە ئاسانکاریی پێشینە و قەرزەکانی تایبەت بە بوارەکانی (خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و نیشتەجێکردن و گەشتیاری) خستەڕوو، کە لە ساڵانی پێشتر، لەلایەن بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری، بە هاوڵاتییان دراوە. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ئاسانکاریی پێویست بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە پێشتر سوودمەندبوون لە پێشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی بکات، ئەویش بە لێخۆشبوون بە رێژەی 15٪ـی بڕی ئەو پێشینە و قەرزانە، سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی بانکی و پێبژاردنی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان، ئەم ئاسانکارییەش تاوەکو 31ـی 12ـی 2025 بەرکاردەبێت بۆ ئەو هاوڵاتیيانەی دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرن. ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابوریی راسپارد رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەربکات.
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1383
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2572
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3582
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 2985
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3833
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4406
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3458
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4305
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3924
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4425
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4429
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4576
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5144
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4240
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6008
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7105