لیژنەی دارایی فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوه: مووچه مسۆگه‌ره و له كاتی خۆیدا ده‌درێت
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ر نه‌كراوه و راشیگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له موچه‌ی موچه‌خۆران نیه و له كاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند، "موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت تا كۆتایی ئه‌مساڵ مسۆگه‌ر كراوه، حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی داهاتی نا نه‌وت شانبه‌شانی داهاتی نه‌وت بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت". ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له مسۆگه‌رنه‌كردنی موچه ده‌كه‌ن و دوپاتیكرده‌وه كه "له واده دیاریكراوه‌كاندا موچه‌یان پێده‌درێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ چاودێریكردنی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان" ڕونیكرده‌وه، "كۆنتڕۆڵی ئه‌و داهاتانه له ئێستادا دابه‌شده‌كرێت له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی، له چوارچێوه‌ی دیوانی وردبینی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مه‌ش پێویستی به بونی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی ڕاسته‌وخۆ".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "لیژنه‌ی دارایی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌سه‌ڵاتی گشتی بۆ چاودێریكردنی یاسای ته‌رخانكردنی داهاته فیدراڵیه‌كان ژماره (55)ی ساڵی 2017 ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد".
موعین كازمی ده‌شڵێت، ئه‌م هه‌مواركردنه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ت كه ئه‌ركی ڕێكخستنی داهاتی دارایی ده‌وڵه‌ت و چاودێریكردنی پێشێلكارییه‌كان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و دڵنیابون له پاراستنی سامانی گشتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و شه‌فاف".
