بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی... وەزارەتی داد 43 بەڕێوەبەرایەتیی نوێ دەکاتەوە
بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی ئەمرۆ یەکشەممە ،وەزارەتی داد 43 بەڕێوەبەرایەتیی نوێی کردەوە.
"ڕاستی یوسف حەمید" بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی جێبەجێکردن وەزارەتی دادی عێراق ،لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەزە : لە چوارچێوەی پلانێکی چاکسازیدا،لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 43 بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی لە سەرانسەری وڵاتدا کردووەتەوە،و گواستونیانەتەوە یان دابەشی کردوون.
بەوتەی "ڕاستی یوسف " ئامانج لەم هەنگاوە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر فەرمانگەکان، و ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتیان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت: 33 بەڕێوەبەرایەتی گواستراونەتەوە بۆ باڵەخانەی نوێ،و 5 بەڕێوەبەرایەتیی نوێ کراونەتەوە، و 4ی دیکەش دابەشکراون. هەروەك، کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی شەنگالدا دوای چەندین ساڵ لە ڕاوەستان، دەستیپێکردووەتەوە.
