ڕێنمایییەکی باڵای حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وێستگەی سووتەمەنی و وێستگەی تایبەتى غاز
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵەی خاوەن وێستگەکانی سووتەمەنی و وێستگەی غازی تایبەت کۆدەبێتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە نوێنەرانی کۆمەڵەی خاوەن وێستگەکانی سووتەمەنی و وێستگەکانی غازی تایبەت، بە ئامادەبوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەسازیی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.
وتیشی سودانی گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بە سروشتی کارکردن لە وێستگەکانی سووتەمەنی و وێستگەی غازی تایبەت و ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و پاڵپشتی حکومەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتەکە و چاودێریکردنی پێداویستییەکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی کرێکارانی دووپاتکردەوە، کە ژمارەیان دەیان هەزارە لە هەزار و 425 وێستگەی سووتەمەنی و 335 وێستگەی بەنزین کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر سەپاندنی ڕسومات و غەرامە بەسەر وێستگەکانی سووتەمەنی و قەدەغەکردنی فرۆشتنی سووتەمەنی بە جووتیاران و مۆلیدەی ناحکومی و ئۆتۆمبێلی بیناسازی ئەهلی و ڕاگرتنی ڕێژەی قازانج لەسەر ئەو بەرهەمانەی کە لە ساڵی 2008"ـەوە بۆ وێستگەکان دابین دەکرێن، هەروەها باسی لە باجی خانووبەرە بۆ وێستگەکان و ئەو باجانە کرد کە لەسەر بەکارهێنانی کارتی زیرەک دەسەپێندرێت.
سودانی جەختی لە گرنگی مۆدێرنکردنی کاری وێستگەکانی سووتەمەنی و گۆڕەپانەکانی وێستگەی غازی تایبەت و دابین کردنیان بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و دۆزینەوەی ڕێگاکانی پەرەپێدانی کار و خزمەتگوزارییەکان کردەوە، جگە لە لێپرسینەوە لە هەندێک لەو کەسە کەمتەرخەمانەی کە هەوڵی کاری نا یاسایی دژ بە هاووڵاتیان دەدەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێزان بریکاری وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتی بەشی خانووبەرە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و ڕاوێژکاری ئابوری ڕاسپارد، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ دانانی چارەسەری خێرا و چارەسەری ئەو ئاستەنگ و گرفت و سکاڵایانەی کە لەلایەن کۆمەڵەی خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی و کۆمەڵەی خاوەن کارگەی غازی ناحکومییەوە پێشکەش دەکرێت.
