وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچەی سوپا و پۆلیس ڕەتدەکاتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی سوپا و پۆلیس یاخود راگرتنی خەرجكردنی موچە لە مانگی داهاتوەوە دەكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمشەو دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان ئەو دەنگۆیانە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە كە لە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوەو باس لەوە دەكەن، نیەتێك هەیە بۆ كەمكردنەوەی موچەی كارمەندانی سوپاو پۆلیس یاخود راگرتنی خەرجكردنی موچە لە مانگی داهاتوەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە تەیف سامی، وەزیری دارایی هیچ لێدوانێكی لەبارەی ئەو بابەتەوە نەداوەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی راستی نییە و ئامانج لێثی چەواشەكردنی رایگشتی و دروستكردنی پشێوییە.
هەروەها دوپاتیشیكردۆتەوە كە موچە لەسەر بنەمای یاسا و خشتەی زەمەنی پشتپێبەستراو خەرج دەكرێت و سیولەش بەشێوەیەك بەڕێوەدەبرێت كە گەرەنی بەردەوامی بەجێهێنانی پابەندییەكان بەرامبەر بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بكات.
