عێراق جەخت لە چەسپاندنی بنەماكانی مافی مرۆڤ دەكاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە جەختی لە پابەندبوونی حكومەتی عێراقی بۆ چەسپاندنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و بەهێزكردنی پابەندبوونی بە یاسا پەیوەندیدارەكان كردەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە پێشوازی لە سەرۆكی نوێنەرایەتی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە عێراق ئیختیار ئەسلانۆڤ كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتی مانگی سور گفتوگۆیان لەسەر كرا، كە بەشداربوون لە پاڵپشتیكردنی هەوڵە مرۆییەكان و هەماهەنگیكردنی كردەوەی هاوبەش لە ناوخۆی عێراقدا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری دەرەوە تەئكیدیكردەوە: لەسەر پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە چەسپاندنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و بەهێزكردنی پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان، و هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵە گرنگەی كرد كە نوێنەرایەتی مانگی سور لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی مرۆیی لە ناوخۆی عێراقدا بینیویەتی.
