پەیامی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێگه به هیچ جۆره به‌كارهێنانێكی ئیمكاناتی گشتی نادرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و داواشده‌كات، "هه‌مو لایه‌ك گیانێكی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه، سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌مو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان و عێراق".
نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاویكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی فه‌رمیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مو لایه‌ك ده‌خوازین و داواكارین پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی شارستانی و ئارام و دور له گرژی به‌ڕێوه‌بچێت، به جۆرێك كه له ئاستی پێگه و مێژوی شكۆمه‌ندانه‌ی پارێزگاكه‌ماندا بێت".
راشیگه‌یاندوه، "هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، له ڕۆژانی ڕابردودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنوره‌كه كۆبوینه‌وه و جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو كرده‌وه بۆ دابینكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندی ته‌واوی یاسا و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن، هه‌روه‌ها چاودێریی وردی بێلایه‌نی ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كان ده‌كه‌ین و ڕێگه به هیچ جۆره به‌كارهێنانێكی ئیمكاناتی گشتی ناد
باسی له‌وه‌شكردوه، " هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك چۆن هه‌میشه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و نمونه‌ی یه‌كڕیزی بوه، چاوه‌ڕوانین له‌م پرۆسه نیشتمانییه‌شدا، جارێكی تر ئه‌و په‌یامه به‌هێزه دوپات بكاته‌وه و نمونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش بكات؛ نمونه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ی بێ كێشه و گرفت، چ له ڕۆژانی بانگه‌شه و چ له ڕۆژی ده‌نگداندا، داواكارین هه‌مو لایه‌ك به گیانێكی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه، سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌مو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان و عێراق".
