دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، هەروەها هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان گرێبەست دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە، بەدیاریکراوی ئاماژەی بە ڕۆژەکە نەکرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە لە ڕۆژانی یەکشەممە یان دووشەممە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، لیستی موچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەی لیستەکەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و ڕۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، کۆتایی دێت.
