بافڵ تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە هەموکات زیاتر پێویستیمان بە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی راست و دروستی مام جهلال
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی ڕایگهیاند، ئەمڕۆ لە هەموکات زیاتر پێویستیان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مامجهلال، "ئامۆژگارییەکانی پابەندترمان دەکات بۆ کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵک".
بافڵ جەلال تاڵەبانی له پهیامێكدا له ساڵیادی كۆچی دوایی مامجهلال، نوسیویهتی، "هەمیشە ئێمە لە یادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال وەک باوک، سەرکردە و رابەری نوێخوازی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی حیکمەت وەردەگرین و هانمان دەدات کە لەسەر رێبازەکەی لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا بێ پشودان بەردەوام بین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەمڕۆ لە هەموکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام، ئامۆژگارییەکانی پابەندترمان دەکات بۆ کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان".
بافڵ جەلال تاڵەبانی دهڵێت، "یەکێتییەکەی مام لەسەر رێگای راستی خەبات و تێکۆشان بەردەوامی بە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکانی دەدات و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان ئەمانەتە و ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە و بە بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێی دەکەین".
