ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی هه‌فته‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ هەینی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە،و ئاماژەی بەوەشکرد بڕی زیاتر له 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هه‌زار دیناره، كه 88%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هه‌زار و 979 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 88% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، 18 ملیار و 179 ملیۆن و 856 هه‌زار و 222 دیناری واتا 88%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی دو ملیار و 432 ملیۆن و 916 هه‌زار و 757 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
