له‌سه‌ر دروستكردنی پاركێك له هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سعود بارزانی رونكردنه‌وه ده‌درێت
باره‌گای بارزانی له‌سه‌ر دروستكردنی پاركێك له هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سعود بارزانی رونكردنه‌وه ده‌دات
باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، رایگه‌یاند، ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاوکراوەتەوە کە لەسەر ئەرکی مه‌سعود بارزانی پارکێک وەک دیاری دراوەتە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێکاری پێویست بۆ دروستکردنی پارکەکە گیراوەتەبەر.
باره‌گای بارزانی راشیگه‌یاندوه، ئەوە بەرپرسیارێتیی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی شاری هەڵەبجە و هەمو شوێنێکی کوردستان بکەن و ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی کردویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بوە کە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێ هەمو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەمو کوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بکەن.
