تاڵیبان کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پاکستان ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی بەرگری تاڵیبان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنی تاڵیبان کە لە دژی پاکستان بەدرێژایی سنوری هاوبەشی نێوان هەردو وڵات "لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کابول" کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد دەستیپێکرد، کۆتاییهات.
عینایهڵا خورازمی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئیماراتی ئیسلامی ڕایگهیاند، "هێزە چەکدارەکانی میرنشینی ئیسلامی لە کاردانەوە بە پێشێلکارییە دوبارەکان و هێرشە ئاسمانییەکان کە خاکی ئەفغانستانیان کردە ئامانج کە لەلایەن سوپای پاکستانەوە دەستیپێکردبو، بە سەرکەوتویی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هێزە ئەمنییەکانی پاکستان ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئۆپەراسیۆنە لە نیوەی شەودا کۆتاییهات، بەڵام ئەگەر جارێکی دیکە خاکی ئەفغانستان پێشێل بکرێت، هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن کاردانەوەیان هەبێت و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێن".
لایخۆیەوە، شێهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، "بە توندی سهركۆنهی ئیستفزازی ئەفغانستانی کرد"، بەڵێنیدا "کاردانەوەی بەهێز و کاریگەر"ی ههبێت دوای پێکدادانەکانی سنوری شەوانە لە نێوان هەردو وڵاتی دراوسێدا، ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا، دەسەڵاتدارانی تاڵیبانی ئەفغانستانی بەوە تۆمەتبارکرد کە ڕێگە بە "توخمە تیرۆریستییەکان" داوە بۆ بەکارهێنانی خاکی خۆیان، وتی، "هیچ سازشێک لەسەر بەرگری پاکستان ناکرێت و هەمو ئیستفزازییەک بە وەڵامێکی بەهێز و کاریگەر بەرەوڕو دەبێتەوە".
