تره‌مپ: سیسی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بو، چونكه حه‌ماس ڕێز له میسر ده‌گرێت
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌راوێزی لوتكه‌ی ئاشتی شه‌رم شێخ رایگه‌یاند، سیسی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوه له چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی غه‌ززه و حه‌ماسیش رێز له میسڕ ده‌گرێت.
له میانی دیدارێكی دو قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر له په‌راوێزی لوتكه‌ی ئاشتی شه‌رم شێخ، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، سیسی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزه و ئه‌مریكا تا كۆتایی له‌گه‌ڵیدا ده‌وه‌ستێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، "ئێمه به كاتێكی زۆر تایبه‌تدا تێده‌په‌ڕێین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژه‌نه‌راڵ سیسی ڕۆڵێكی زۆر گرنگی له پرۆسه‌ی ئاشتیدا گێڕا، چونكه حه‌ماس ڕێز له میسر ده‌گرێت".
تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئێران قسه‌ی كرد و وتی، "ئێران زۆر به توندی لێی دراوه، ئه‌وانیش ده‌چنه نێو شه‌ڕه‌كه‌وه، پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه". جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئێران له‌ژێر سزاكان به‌رده‌وام نابێت و پێموایه ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن".
سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پێشبینیده‌كه‌ین پێشكه‌وتنی گه‌وره و به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببینین"، جه‌ختیشیكرده‌وه "قۆناغی دوه‌می دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی غه‌ززه ده‌ستیپێكردوه".
تره‌مپ ده‌شڵێت، "له‌م كاته‌دا تیمێك هه‌ن كه به‌دوای ته‌رمی ئیسرائیلییه ڕفێنراوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن له غه‌ززه"، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی كرده‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕزگاركردنی دۆخی غه‌ززه و لابردنی داروپه‌ردو له كه‌رتی غه‌ززه.
"لوتكه‌ی ئاشتی" به بۆنه‌ی واژۆكردنی فه‌رمی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه له شه‌رم شێخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لوتكه‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و دۆناڵد تره‌مپ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به به‌شداریی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین و هه‌روه‌ها سه‌رۆك یان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فڕه‌نسا، بریتانیا، ئیتاڵیا، قه‌ته‌ر، ئیمارات، ئوردن، توركیا، سعودیه، پاكستان و ئیندۆنیسیا.
