المطلع
عاجل

post-image

‏هەرێم ... ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا ‏


20:17 كوردستان
2025-10-14
48446

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی راگەیاند ،ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکاری وێژەیی و زانستی لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، هاوکات خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەوە https://general.regayzanko.com/student/ ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە.
‏ئەمڕۆ ، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند و تێیدا، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 100%ی خوێندکارانی پۆلی 12 لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، هیوادارین هاوکاری بکرێین تابتوانین ساڵانە سەرجەم خوێندکارەکانمان لە زانکۆ و پەیمانگەکان جێگە بکەینەوە و مافی ئەوەیان بدەینێ لەهەرێمی کوردستان دریژە بەخوێندن بدەن.
‏دواتر لەکۆنگرەکەدا، د. خەتاب ئەحمەد شێخانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن 54 هەزار و 278 خوێندکار داواکارییان پێشکەشکردووە، کە لەو ژمارەیە 45 هەزار و 717 خوێندکاریان دەرچووی ساڵی 2025ن و 8 هەزار و 561 کەسیشیان دەرچووی ساڵانی رابردوون.
‏راشیگەیاند: پلانی وەرگرتن 65 هەزار و 476 هەزارە، کە هەزار کورسی زیاترە لەپلانی ساڵی رابردوو، هاوکات 14 هەزار و 731 کورسی بەتاڵ ماون، کە جارێکی دیکە خوێندکاران دەتوانن هەلی بەشداریکردنیان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورسییانە هەبێت.
‏د. خەتاب ئەحمەد شێخانی ئاماژەی بەوەشکرد: كۆی وەرگیراوان بۆ زانستی و وێژەیی 50 هەزار و 862 دەرچووە، كە 44 هەزار و 339 كەسیان دەرچووی ئەمساڵن و شەش هەزار و 523 كەسیان دەرچووی ساڵی رابردوون.
‏رۆژی 23ی9ی2025، پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد.
‏ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ (57980) دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (42257) دەرچوو لە بەشى زانستى، (13826) دەرچوو لە بەشى وێژەیی، (1327) دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، (570) دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێڵ) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەشدەکەن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1598
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2728
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4177
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3407
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3880
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4572
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3496
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4002
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4466
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4517
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4735
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5255
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4288
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5961
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8117
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6075
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220