هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ پلەی ٥٧ی ڕیزبەندی فیفا سەرکەوت
هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، یەک پلە لە لیستی ڕیزبەندی مانگانەی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئێستا پێشکەوت و لە پلەی ٥٧ جێگیر بوو.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگهیندراوهێكدا، بڵاویکردەوە "بەپێی ڕیزبەندییەکەی یەکێتی نێودەوڵەتی (FIFA)، هەڵبژاردەی نیشتمانی لە پلەی (٥٧) جێگیر بووە بە کۆی (١٤٢٨.٦٩) خاڵ، بەمەش پلەی حەوتەمی خۆی لەسەر ئاستی کیشوەر پاراستووە."
ئاماژەی بەوەدا کە "هەڵبژاردەکەمان دوای هەڵبژاردەکانی ژاپۆن، ئێران، کۆریای باشوور، ئوسترالیا، قەتەر، و ئۆزبەکستان دێت، و لە پێش هەڵبژاردەکانی سعوودیە، ئوردن، ئیمارات، و ئیندۆنیسیاوەیە."
هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق پێشبڕکێکانی پاشکۆی ئاسیایی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٦ی بە بردنەوە لە ئیندۆنیسیا بە (١-٠) و یەکسانبوون بەرامبەر سعوودیە بە (٠-٠) کۆتایی پێهێنا.
لە ئێستادا دەکەوێتە قۆناغی پێنجەمی پێشبڕکێکانەوە، کە دوو یاری یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئیمارات ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی براوەی گەیشتوو بە پاشکۆی جیهانی. بڕیارە یارییەکانیان بەرامبەر ئیمارات لە ڕۆژانی ١٣ و ١٨ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدات.
