دەستگیرکردنی سێ راوچیی کوەیتی لە موسەننا
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند که سێ راوچی کوەیتی د ەستگیرکردووه بەتۆمەتی سه‌رپێچیكردنی رێسا و مه‌رجه‌كانی راوكردن له بیابانی موسه‌ننا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سنووری وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویه‌تی سێ راوچی به ره‌گه‌زنامه‌ی کوەیتی له بیابانی پارێزگای موسه‌ننا ده‌ستگیر بكات و ده‌ڵێت، "راوچیه‌كان به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی بوون و سێ هه‌ڵۆیان بۆ راوكردن به‌كارهێناوە و له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌رن".
باس له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه راوچییه‌كان رێسا و رێنماییه‌كانی راوكردنیان پێشێلكردووه، هه‌روه‌ها یاسا كارپێكراوه‌كانی رێكخستنی هاتنه ناوه‌وه‌ی راوچییه بیانییه‌كان و پراكتیزه‌كردنی راوكردن له‌ناو خاكی عێراقدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی رێنماییه‌كان رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به ماسیگره‌كانی كوه‌یت گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
