تره‌مپ سوپاسی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات بۆ پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاشتیدا
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ده‌كات بۆ پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاشتیدا و ده‌شڵێت، "وڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆكییه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتویه‌كی هاوبه‌ش له ئاشتی و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە، شه‌وی ڕابردو سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
له‌نامه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سوپاسی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات بۆ پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاشتیدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیی نه‌هێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، دۆناڵد تره‌مپ دوپاتیده‌كاته‌وه، وڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆكییه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتویه‌كی هاوبه‌ش له ئاشتی و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌ر له‌و میانه‌دا موكوڕیی خۆی و ئیداره‌كه‌ی بۆ جێگیركردنی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام و نه‌هێشتنی ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌مو جیهان، نیشان ده‌دات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی نامه‌كه‌یدا وێڕای سڵاو و ڕێز، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌خوازێت.
