المطلع
عاجل

post-image

دەسەڵاتی دادوەری پابەندبوونی تەواوی خۆی بە دەستەبەرکردنی بێگەردی و شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپاتدەکاتەوە


18:01 عێراق
2025-10-23
35190

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لە ئامادەیی و پابەندبوونی تەواو کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە دەستوور و یاسادا، بۆ مسۆگەرکردنی بێگەردی و شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو قۆناغەکانیدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ بەیانی چواردەهەمین دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دادگای فیدراڵی، فائیق زێدان، ئەنجامدا، و لە میانی دانیشتنەکەدا ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی پلەی بەرزکرایەوە، جگە لە گواستنەوە و نوێنەرایەتی و پێدانی پۆستی دادوەری کە پێویستە بە پێدانی ڕێکخستنەوە لە هەندێک سەرۆکایەتی تێهەڵچوونەوە، بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی".
ئەنجومەنەکە "سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی داواکاری گشتی، نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد و سەرۆکی دەستەی چاودێری دادوەری، لەیس جەبر حەمزە و چاودێرانی دادوەری، ناسر سەعدون زاجی و حوسام عەبدولئەمیر موحسین و عادل خدر عەباس و بەشار جەبار خەشیش و عەلی ئەنوەر دڵف کرد، بۆ هەوڵەکانیان و ڕۆڵی چاودێری مەیدانییان لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە، هەروەها ئەنجومەنەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسڕە، عادل عەبدولڕەزاق عەباس و سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، حەسەن سودی حەسەن و سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار، عەلی عەبدولغەنی جەلاب کرد، بۆ هەوڵەکانیان لە پەرەپێدانی بیناکانی دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی سەر بە خۆیان".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لەسەر بنەمای هەوڵەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ هاوکاریکردنی پەرەپێدانی تەکنەلۆجی و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان، ئەنجومەنەکە بڕیاریدا میکانیزمێکی نوێ پەسەند بکات بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانی دووبارە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن بۆ لیژنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای لێبوردن ژمارە (27)ی ساڵی 2016ی هەموارکراو بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2025 لەو پارێزگایانەی کە دادگاییکردن تیایاندا لە سەرەتاوە ئەنجامدراوە".
ڕوونیشیکردەوە، "ئەم لیژنانە داوای دۆسییەکانی سکاڵا لەو دادگایانە دەکەن کە سکاڵاکانیان بۆ گوازراوەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لێدەکەن و ئاراستەی ئەو دادگایانەیان دەکەن کە لە سەرەتاوە بڕیارەکەیان دەرکردووە بۆ دووبارە دادگاییکردن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای (ڤیدیۆ کۆنفرانس)، ئەمەش ڕێگە بە سزادراوان دەدات لە دامەزراوە چاکسازییەکاندا بمێننەوە لە کاتی دانیشتنەکانی دادگاییکردندا".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەپێی ڕاگەیەنراواکە، جەختی لە "ئامادەیی و پابەندبوونی تەواو" کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە دەستوور و یاسادا، بۆ مسۆگەرکردنی پاکێتی و شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو قۆناغەکانیدا، بۆ ئەوەی دادگا وەک قەڵغانێکی پتەو بۆ ئیرادەی گەل و هاوبەشێکی سەرەکی لە بەهێزکردنی دیموکراسی و گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بمێنێتەوە

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

2026-11-08 00:14 4137
تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

2026-11-07 23:37 3703
‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

2026-11-07 22:43 4027
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

2026-11-07 22:38 7097
حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 22:07 4338
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 4974
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 8487
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 6003
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 5783
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 5780
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 4626
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 5011
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4657
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 5884
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 5396
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 5156
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 6041
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4604