ڕاسپاردەیەکی حکومی بۆ کارپێکردنی فڕۆکەخانەی موسڵ لە مانگی داهاتووەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێنماییدا کە لە یەکەمی ئەم مانگەوە دەست بە کارپێکردنی فڕۆکەخانەی موسڵ بکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانی کرد، فڕۆکەخانەی نەینەوا لە 1ی ئەم مانگەوە بکرێتەکار، بۆ گەشتە ناوخۆییەکان و تەنها بەرەو فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق، تاوەکو یەکلایکردنەوەی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای کارپێکردن.
وتیشی لە ئێستادا کاردەکرێت بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی کارپێکردنی فڕۆکەخانەکە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانییەوە و لە ناوخۆدا بە شێوەیەکی کاتی کارادەکرێت، لە ڕێگەی هەوڵەکانی خۆبەڕێوەبردنی ئیدارەی فڕۆکەخانەکانەوە بۆ گەشتەکانی نێوان پارێزگاکان.
ڕایشیگەیاند وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و پارێزگای نەینەوا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، گەیشتنە قۆناغی کۆتایی دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانە بۆ وەرگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گەشتیاران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە.
