زیاتر لە 185 هەزار خوێندکار لە لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەعیم عەبودى، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند کە 185416 خوێندکار،لە ڕێگەی کەناڵەکانی وەرگرتنی ناوەندییەوە لە زانکۆکانی عێراق وەرگیراون.
عەبودی لەمیانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە ڕیگایی تۆماری ناوەند، کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ،وتی : وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سێ ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی تەندروستی خوێندن و زیادکردنی توانای وەرگرتن، و لەم ماوەیەدا 54 کۆلێژ، 292 بەشی زانستی و 70 لقی پسپۆڕی نوێ کراونەتەوە، کە بەرزترین ڕێژەی دامەزراندنی پێکهاتەی زانکۆییە لە مێژووی خوێندنی باڵای عێراقدا.
ووتیشی : نزمترین ئاستی نمرەکانی وەرگرتن لە پزیشکی گشتیدا 99.57%، و لە پزیشکی دداندا 98.67%و لە دەرمانسازیدا 98.29% بووە.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشدا : کە ڕێنمایی دراوە بە زانکۆکان بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی خوێندکارە وەرگیراوەکان و کردنەوەی دەروازەی سکاڵای دیجیتاڵی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە وەرگیرانیان دەرنەکەوتووە یان مەرجەکانیان دەگرێتەوە.
