ڕووداوەکەی باخچەی ساوایانی وەفا وەزارەتی پەروەردە دەخاتە ئامادەباشییەوە... ٤٨ کاتژمێر بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکان
ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، 48 کاتژمێر مۆڵەتی بە لیژنە باڵاکانی لێکۆڵینەوە لە دەزگای سەرپەرشتی و پشکنینی پەروەردەیی و یاسایی دا بۆ پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکانیان سەبارەت بە ڕووداوی باخچەی ساوایانی وەفا لە ناوچەی عامرییە.
لە راگهیەندراوێكی وەزارەتدا کە دەست موتەڵع کەوتووە، هاتووە: "ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردە، 48 کاتژمێر مۆڵەتی بە لیژنە باڵاکانی لێکۆڵینەوە لە دەزگای سەرپەرشتی و پشکنینی پەروەردەیی و یاسایی دا بۆ پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکانیان سەبارەت بە ڕووداوی باخچەی ساوایانی وەفا لە ناوچەی عامرییە، دوای گەیشتنی زانیاری دەربارەی ئەنجامدانی ئاهەنگێک لەناو باخچەی ساوایانەکە لە کاتێکی درەنگی شەودا".
بەپێی راگهیندراوهكه، وەزیر جەختی لەسەر "گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سزادەرانە دژ بە کەمتەرخەمەکان، بە هەچ پلە و پۆستێکەوە بن، بۆ پاراستنی شکۆی دامەزراوەی پەروەردەیی و ڕێکوپێکیی کارکردن لەناویدا کردەوە، هەروەها ڕێنمایی لیژنە سەرپەرشتییەکانی کرد بۆ بەدواداچوونی مەیدانی چڕ بۆ دۆخی قوتابخانەکان و باخچەکانی ساوایان، بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە ڕێنماییە پەروەردەیی و کارگێڕییەکان، و بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە حاڵەتانە کە زیان بە پەیامی پەروەردە دەگەیەنن".
