حکومەت پابەندبوونی خۆی بە بەدواداچوون بۆ کاروباری کەسوکاری شەهیدانی سپایکەر دووپاتدەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ڕۆژی پێنجشەممە، پابەندبوونی حکومەتی بە چاودێری کەسوکاری شەهیدان و بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانیان دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک نوێنەری بنەماڵەی شەهیدانی تاوانی سپایکەر لە زیقار لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاکە.
وتیشی سودانی جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە دیدار لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و بەدواداچوونی شەخسی لە کارەکانی ئەو لیژنەیە کردەوە، کە ئەرکی دۆزینەوەی ڕوفاتی بێسەرووشۆێنانی ئەو تاوانەی پێسپێردراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گوێی لە داخوازیی کەسوکاری شەهیدان گرت و جەختی لە پابەندبوونی حکومەت کردەوە، بۆ گرنگیدان پێیان و بەدواداچوون بۆ کاروبار و پێداویستییەکانیان و دڵنیابوون لە وەرگرتنی گرنگی پێویست لەلایەن فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە.
