مه‌سعود بارزانی: موچه‌ی خه‌ڵك وه‌ك كارتێك به‌كاریان هێنا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببه‌ن
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان قه‌زیه‌یه‌كی سیاسییه و وه‌ك كارتێك به‌كاریان هێنا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببه‌ن، ئه‌مه‌ش به چاو ساغی خه‌ڵكێكی ناوخۆیی بو و ده‌شڵێت، "پیلانی ئێستا و دوژمنایه‌تی ئێستا له‌گه‌ڵ میلله‌تی ئێمه زۆر مه‌ترسیدارتر و گه‌وره‌تره له هی ڕابردو".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری دهۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری دایك و خانه‌واده‌ی شه‌هید و پێشمه‌رگه و ئافره‌ته تێكۆشه‌ره‌كانی پارێزگای دهۆك كۆبوه‌وه و وتارێكی پێشكه‌ش كرد کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە و جه‌ختیكرده‌وه، "جگه له خودا ئێمه بۆ كه‌س خۆناچه‌مێنین و ته‌نها بۆ دایكی شه‌هیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان 10 جار خۆمان ده‌چه‌مێنین".
مه‌سعود بارزانی له وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تا ئه‌مڕۆ ئافره‌ت باوك بوه، دایك بوه مامۆستا بوه، جوتیار بوه، ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی گه‌لی كورد و ڕۆڵ و ئازایه‌تی ئافره‌تانی كورد ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانی ئێمه بۆیه هه‌رچی بیڵێم كه‌مه ده‌رهه‌ق به دایكی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان.
مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به مه‌ترسی پیلانه‌كانی ئێستا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند، "پیلانی ئێستا و دوژمنایه‌تی ئێستا له‌گه‌ڵ میلله‌تی ئێمه زۆر مه‌ترسیدارتر و گه‌وره‌تره له هی ڕابردو، ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆدارێژراو ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ئێمه و گه‌نجی ئێمه توشی مادده‌ی هۆشبه‌ر بێت، ئه‌مه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ئێمه توشی بێ ئومێدی بكه‌ن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نه‌مێنێت".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به بڕینی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد و وتی، "موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان قه‌زیه‌یه‌كی سیاسییه و وه‌ك كارتێك به‌كاریان هێنا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببه‌ن، ئه‌مه‌ش به چاو ساغی خه‌ڵكێكی ناوخۆیی بو كه ڕێگایان بۆ به‌غدا خۆش كرد و ئه‌مه‌ش له ئه‌نفال و كیمیاباران كه‌متر نیه.
