عێراق دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پشتیوانی لە ئۆتۆنۆمی بیابانی ڕۆژئاوا بەرز دەنرخێنێت
ئەمڕۆ شەممە وەزارتی دەرەوە پێشوازی لەدەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد لەسەر بڕیارنامەیەكی پشتیوانی لە پلانی ئۆتۆنۆمی بۆ بیابانی ڕۆژئاوا.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە دەستی موتەڵع کەوتووە هاتووە : وەزارەتی دەرەوەی كۆماری عێراق پێشوازیی لە دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەکات لەسەر بڕیارنامەی تایبەت بە پشتیوانیكردن لە پلانی ئۆتۆنۆمی بۆ بیابانی ڕۆژئاوا، كە لەلایەن شانشینی مەغریبی برا پێشكەش كراوە، هەروەها ئەو هەوڵە دیپلۆماسیانەی كە بەشداربوون لە داڕشتنی ئەو لێكتێگەیشتنانەی كە بووە هۆی پەسەندكردنی بڕیارنامەكە، كە بڕیارەكە نوێكرایەوە، پشتگیریكردنی بۆ پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای ئەم دەستپێشخەرییە، وەك چوارچێوەیەكی واقیعی و بنیاتنەر كە دەتوانێت بەشداربێت لە چارەسەركردنی ئاشتیانە و بەردەوامی ئەم ململانێیە.
وەزارەتەكە دووپاتی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی واقیعی و بەردەوام و ڕێككەوتنی هەردوولا كە بەگوێرەی بڕیارنامە شەرعییە نێودەوڵەتییەكان كۆتایی بەم ململانێیە بهێنێت، و كە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات و هاوكاریی بنیاتنەری ناوچەیی لە نێوان هەموو لایەنەكاندا بەرەوپێش ببات.

