کۆمسیۆن ئامادەکارییەکان چڕتر دەکاتەوە و ڕێنوێنی لابردنی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن لە نزیك بنكەكانی دەنگدان دەدات
ئەمڕۆ هەینی،كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بڕیاریدا پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن لە نزیك بنكەكانی دەنگدان لاببرێت؛ بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی.
كۆمسیۆن بەپێی بەیاننامەیەك، كەدەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: دادوەر عامر موسا حسێنی سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردن، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی بەڕێوەبەرانی نوسینگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی كرد، بە ئامادەبوونی موهەند فازل عەباس یاریدەدەری سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردن بۆ كاروباری هونەری و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی نوسینگەی نیشتمانی لە ڕێگەی بازنەی ئەلیكترۆنییەوە؛ بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەمڕۆ هەینی دەكاتە 7/11/2025.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین كارەكانی هونەری و لۆجستی كۆمسیۆن و ڕێكارەكانی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی و شێوازی دابینكردنی كەرەستە هەستیار و نا هەستیارەكان كرا.
رونیششیكردەوە: حسێنی ڕێنمایی دا كە سەرجەم پێداویستییەكانی بنكەكانی دەنگدان لە ئامێرەكانی وێستگەكان و ئامێرەكانی هەڵبژاردن تەواو بكرێن و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەكان بكرێت بۆ لابردنی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن لە نزیك بنكەكانی دەنگدان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: حسێنی بەردەوامە لە كۆبوونەوە چڕەكانی لەگەڵ كارمەندانی باڵای كۆمسیۆن و كارمەندە هونەری و لۆجستییەكان بۆ پێگەیاندنی پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن.
