دارایی عێراق ڕه‌تیكده‌کاتەوه هیچ دامه‌زراندنێك یان كردنه‌وه‌ی هه‌لی كارێكی نوێ له ئێستادا هه‌بێت
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌تیكرده‌وه هیچ دامه‌زراندنێك یان كردنه‌وه‌ی هه‌لی كارێكی نوێ له ئێستادا هه‌بێت و راشیگه‌یاند، هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن یان گرێبه‌ستی نوێ نییه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌و زانیاریه‌كانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیادا بڵاوبونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به بونی دامه‌زراندن یان كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ پۆستی نوێی كار له ئێستادا".
جه‌ختیشكردۆته‌وه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه بۆ دانانی پله‌ی وه‌زیفی نوێ یان به‌كارهێنانی پۆستی كاری زیاده له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی گشتیدا دیاریكراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، "هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن یان گرێبه‌ستی نوێ نییه، جگه له (150 هه‌زار پۆستی هه‌لیكار) كه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك دابه‌شكراوه، له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 دامه‌زراون و كاركردن له‌سه‌ریان به‌ته‌واوی كۆتایی هاتوه".
