ئەفغانستان بۆ پاكستان: ئارامگریمان تاقی مەكەنەوە
دوای شكسهێنانی دانوستانەكانی ئاشتی نێوان هەردو وڵات، نوروڵا نوری وەزیری سنور و كاروباری خێڵەكانی ئەفغانستان، هۆشداری دایە پاكستان كە ئارامگری وڵاتەكەی تاقی نەكاتەوە و داوای خۆگرتن و گفتوگۆی كرد.
نوروڵا نوری، كە وەزیرێكی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبانە لە ئەفغانستان، هۆشداری دایە پاكستان لە "ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ" ئەگەر بە هەڕەشەكانی بەردەوام بێت، وەك ئاژانسی هەواڵی خاما پرێسی ئەفغانستان بڵاویكردەوە.
ئەو وەزیرەی ئەفغانستان، هۆشداری دایە خواجە ئاسف، وەزیری بەرگری پاكستان كە ئارامگریان تاقی نەكرێتەوە و بڕیاری ئەفغانستان بە كەم سەیر نەكەن یان پشت بە باڵادەستی سەربازی نەبەستن.
نوروڵا نوری باسی لەوەشكردوە، "پێویستە پاكستان لە چارەنوسی ئەمریكا و ڕوسیا لە ئەفغانستان، فێر بێت".
ئەو لێدوانانە دوای هۆشدارییەكی پێشوتری خواجە ئاسف، وەزیری بەرگری پاكستان هات كە وتی، وڵاتەكەی لەوانەیە بچێتە ناو ململانێیەكی كراوە و توندەوە، ئەگەر كابوڵ نەتوانێت هێرشەكانی سەر سنور لەلایەن تاڵیبانی پاكستانەوە كۆنترۆڵ بكات.
