حیزبی دەعوەی ئیسلامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکان
حیزبی دەعوەی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە هاووڵاتیان کرد کە چالاکانە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنی کارامەترین کاندیدەکان کرد بۆ دڵنیابوون لە خزمەتکردنی نیشتمان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی.
حزبەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی “موتەڵع”کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە: “رۆژی هەڵبژاردن نوێنەرایەتی وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورە دەکات کە تێیدا خەڵک قسەی خۆی هەیە وگوزارشت لە ئیرادەی ئازادی خۆی دەکات، هەروەها سندوقەکانی دەنگدان دەکاتە سەکۆیەک بۆ دادگای یەکلاکەرەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی شایستەی متمانەی خۆیانن و بەرپرسیارێتی لە گرنگترین دامەزراوەی دەستووری وڵاتدا هەڵدەگرن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتی کردەوە کە: “بەشداریی هۆشیارانە و بەرپرسانە لە هەڵبژاردنەکاندا باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی ئیرادەی خەڵک و پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی”، داواش لە خەڵکی عێراق دەکات بە هۆشیاری و بوێرییەکی تەواوەوە مافی هەڵبژاردنی خۆیان بەکاربهێنن، و مەیدانەکە بە کراوە نەهێڵنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە نوێنەرایەتی خواستەکانیان بۆ چاکسازی و بنیاتنان ناکەن.
