عامری: پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وان و كارا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در، هادی عامری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وان و كارا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌ركه‌وتنێكه بۆ عێراق.
عامری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به باشی و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌كرده ئامانج،" ڕوونی كرده‌وه كه "عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك، و متمانه‌مان به كۆمیسیۆن هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه جیاواز بێت، و هیوایه‌كمان زۆره به گه‌لی عێراق سه‌باره‌ت به به‌شدارییه‌كی جیدی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هه‌مان ئاستی به‌شداریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان."
درێژه‌ی پێدا و وتی: "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازین، و هیچ كێبڕكێیه‌كی توند له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا نه‌بووه، و ئومێدێكمان زۆره به پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر و به خێراترین شێوه و ڕێز له هه‌موو بۆچوونه‌كان ده‌گرین."
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه كه‌مترین هه‌ستیاری و كێشمه‌كێشیان له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا هه‌یه، و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و داوامان له عێراقییه‌كان كرد بۆ به‌شدارییه‌كی جیدی بۆ سه‌قامگیریی عێراق و بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ كوتله‌یه‌ك دژی لایه‌نێك نه‌بێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ئه‌زموونی پێشوومان وای لێده‌كات كه‌س په‌راوێز نه‌خه‌ین و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی حكوومی كارا ڕێكه‌وین كه كێشه ڕاسته‌قینه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، و ڕێگه‌مان نه‌داوه و نایه‌ین به هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی بیانی له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوودا."
