هادی عامری: سودانی داوای خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نه‌كردوه
هادی عامری ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، تا ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانی داوای نه‌كردوه بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاندید بكرێت و ده‌شڵێت، "رێز له بڕیاری ره‌وتی سه‌در بۆ بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرین".
هادی عامری له‌دوای به‌شداریكردنی له ده‌نگدان له به‌غدای پایته‌خت له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "عێراق ئه‌مڕۆ به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و متمانه‌ی زۆرمان به كۆمسیۆن هه‌یه، هیوامان ئه‌وه‌یه گه‌لی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی جدی و فراوان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت، هادی عامری وتی، "هیوادارین به زوترینكات حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت"، له‌باره‌ی بڕیاری ره‌وتی سه‌در بۆ بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن باسی له‌وه‌كرد، "ئێمه ڕێز له بڕیاری ڕه‌وتی سه‌دری ده‌گرین بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن".
له لێدوانه‌كه‌یدا هادی عامری سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاشكرایكرد، سودانی داوای خولی دوه‌می نه‌كردوه و بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌سته به به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌وه، عێراقییه‌كانیش ئه‌وانه‌ن كه وه‌ڵامی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌ده‌نه‌وه له بڕیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان".
