هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی نيشتمانى لە یارییەکی دۆستانەدا لە سعودیەى بردەوە
ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی نیشتمانی لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە یاریگای یەکێتی تۆپی پێی ئیمارات لە شاری دوبەی بەڕێوەچوو، بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی سعودیە بردەوە.
یەکێتی تۆپی پێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە هاوتا سعودییەکەی بردەوە لە یارییە دۆستانەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای یەکێتی تۆپی پێی ئیمارات لە شاری دوبەی بەڕێوەچوو".
زیاتر ڕوونی کردەوە، "ئەم یارییە وەک ئامادەکارییەک بوو بۆ بەشداری کردنی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق لە جامی کەنداو لە قەتەر لە مانگی داهاتوو، و بۆ قۆناغی کۆتایی جامی ئاسیا بۆ خوار ٢٣ ساڵان لە سعودیە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، "هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق لە کەمپی ڕاهێنانەکەیدا لە شاری دوبەی، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سەنگافورە دەبێتەوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی سعودیە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یەکەم یاری دۆستانەی خۆی لە کەمپی ڕاهێنانەکەیدا ئەنجامدا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هاوتا تونسییەکەی بردەوە
