ئارنۆڵد: متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە لە هەموو بارودۆخێکدا بردنەوە بەدەست بهێنن
گراهام ئارنۆڵد رایگەیاند متمانەی بە یاریزانەکانی لە هەموو بارودۆخێکدا بردنەوە بەدەست بهێنن.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری عێراق پێش ڕووبەڕوبونەوەی ئیمارات وتی یارییکردن لە بەردەم 65 هەزار هاندەری خۆماندا هێزمان پێدەبەخشێت.
وتیشی یاریی رابردوو بەتەواوی هێزی ئیماراتمان بۆ دەرکەوت هەربۆیە دەزانین لە کوێدا بەهێزن و لەکام پێگەش لاوازن.
راهێنەرەکە جەختی لەوەشکردەوە کە متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە بتوانن لەهەموو بارودۆخێکدا بردنەوە بەدەست بهێنن.
ئارنۆڵد ئەوەی ئاشکراکرد کە پێویستە سبەی هاندەران لە خولەکی یەکەوە تاوەکوو کۆتایی هانی یاریزانەکان بدەن و پاشان پێکەوە ئاهەنگی بردنەوە دەگێرین.
گراهام ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەکرد کە گەلی عێراق خۆشەویستییەکی زۆرییان بۆ تۆپی پێ هەیە و شایەنی ئەوەن لە جامی جیهانی هەڵبژاردەکەیان ببینن.
لە کۆتاییدا وتی راستە پێنج بۆ شەش یاریزانم پێکانیان هەیە بەڵام دڵنیام یاریزانە جێگرەوەکان دەتوانن بەباشی جێگایان پڕبکەنەوە.
