فوئاد حسێن: موچه‌ی مانگی 10ش له‌لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج ده‌كرێت به‌ڵام كێشه‌ی سیوله هه‌یبه له عێراق
فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، رایگه‌یاند، زیاتر له 10 كاندید هه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق. ده‌شڵێت، موچه‌ی مانگی 10ش له‌لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام كێشه‌ی سیوله هه‌یه له عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و كێشه‌یه باس نه‌كراوه كه نه‌وه‌كو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دروست بكات.
فواد حسێن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی، زياتر له 10 كه‌س هه‌ن كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ببنه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.
وه‌ك فواد حسێن ئاماژه‌ی پێدا، بۆ قۆناغی داهاتو و پێكهێنانی حكومه‌ت، یه‌كه‌م، رێككه‌وتنێكمان پێویسته له‌نیوان سوننه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. دوه‌م، رێككه‌وتنێكمان پێویسته له‌نێوان كورد بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه دوابكه‌ون حكومه‌ت پێك نایه‌ت.
وتیشی، من پێموایه شیعه‌كان به‌زوترین كات ده‌گه‌نه ئه‌نجام بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له پرسی پێكهێنانی حكومه‌تدا.
وتیشی، ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ڵێن، ئێمه نامانه‌وێت گروپه چه‌كداره‌كان له حكومه‌تدا بن، گروپه چه‌كداره‌كانیشیان دیاریكردون، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مه كاری په‌رله‌مانی عێراقه كێ به‌شێك ده‌بێت له حكومه‌ت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده عێراقییه‌كان ئه‌بێت حسابی ئه‌وه بكه‌ن كه حكومه‌تی ئاینده چ جۆره حكومه‌تێكه، تۆ ده‌بێت حكومه‌تێكت هه‌بێت قبوڵ بكرێت له‌لایه‌ن دنیاوه و په‌یوه‌ندی هه‌بێت، به بڕوای من برا شیعه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه حكومه‌تێك بێت بتوانێت په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه.
له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵ، فواد حسێن وتی، تا موچه‌ی مانگی 10ش دێت، به‌ڵام بۆ موچه‌ی مانگی 11 و 12 نازانین، نابێت ده‌ستی لێ بشۆردرێت. چونكه ئه‌و كات دێینه سه‌ر ئه‌و پشكه‌ی كه ته‌رخانكراوه بۆ هه‌رێم.
وتیشی، كێشه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه تا پێش هه‌ڵبژاردنیش باس نه‌كرا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی سیوله هه‌یه له عێراق. له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوریی ئێمه سێ بۆ چوار جار باسی ئه‌و كێشه‌یه‌مان كردوه، به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌كان باس نه‌كرا، چونكه وتمان، نه‌وه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دروست بكات. بۆیه پێویسته ئه‌و كێشه‌ی سیوله‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش، جه‌ختی كرده‌وه كه پۆسته‌كه بۆ كورد ده‌بێت و ئه‌وه‌شی محه‌مه‌د حه‌لبوسی باسی لێوه‌كردوه كه پۆسته‌كه بۆ سوننه بێت، یان "خه‌یاڵه" یان "په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بوه." وتیشی"ئێستا ئه‌و قسه‌یه دوباره ناكاته‌وه، چونكه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ڵام له‌نێو كورد هێشتا رون نییه پۆسته‌كه بۆ كێ ده‌بێت. ئه‌مه به‌شێك ده‌بێت له دانوستانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و هیوادارین بگه‌نه ئه‌نجام و رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیش.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟ فواد حسێن وتی، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی پێم بڵێ بڕۆ له‌وێ خزمه‌ت بكه، به‌ڵێ.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ئێمه ئاگادارین هه‌ندێك لایه‌ن له به‌غدا هه‌وڵیاندابو گوشار له كۆمسیۆن بكه‌ن كه گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجامه‌كانی كۆتاكان.
